مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی صلاح الدین دەوامیان راگرت سهردێر 2/08/2016 03:07:00 م كوردستان مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی صلاح الدین دەوامیان راگرت و دژی خشتەی نوێی موچە دەوستنەوە و خوێندكارانیش داوای پێدانی دەرماڵەكانیان دەكرد.مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی صلاح الدین كە لەكۆلیژی پەروەردە و كارگێری و ئابوری و ئاداب و ئەندازیاری و كشتوكاڵ پێكهاتون مانگرتنیان لەدەوام راگەیاند و ئامادەنین بەهیچ شێوەیەك بەخشتەی نوێی موچە رازی ببن.مامۆستایان رایدەگەیەنن خشتەی نوێی موچە رەت دەكەنەوە و ناشكرێ ئەوان دوای چەندین ساڵ بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زانستی كەچی موچەكانیانی ئەوان وەكە پلە تایبەت و باڵاكان ئەژمار بكەن و موچەیان كەمبكرێتەوە بۆیە داوای پێداچونەوە دەكەن.هاوكات خوێندكارانیش بەهۆی قەیرانی داراییەوە رایدەگەیەنن كە ئەوان ئەركی سەرشانیان زۆر قورس بووە سەرەرای ئەوەی كەس و كاریان موچە وەرناگرن خۆشیان دەرماڵەیان پێنادرێ بۆیە داوا دەكەن دەرماڵەكانیان پێبدرێ چونكە بەم شێوەیە ناتوانن بەردەوام بن لەدەوام. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک