لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ جۆرە هێلکەیەکی لەساختە لەبازاردا بلاو بۆتەوە سهردێر 2/08/2016 03:03:00 م كوردستان لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لەناو بازاڕدا دەست بەسەر ئەوجۆرە هێلكەیەدا بگرێت كە بەرواری 10/2/2016 تا 10/3/2016ی لەسەرە. بەپێی راگەیەندراوەكە وەزارەتی كشتوكاڵ رێكاری یاسایی لەگەڵ ئەو بازرگانەدا دەگرێتە بەر و لێپرسینەوەش لە كەرەنتینەی مەرزەكە بكرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاراندا بكرێت.دەقی راگەیەنراوەكە:لەم رۆژانەدا بەرهەمی هێلكەیەك لەبازاڕدا بۆ فرۆشتن خرابووەڕوو كە بەرواری 10/2/2016 تا 10/3/2016ی لەسەرە، كە ئەمڕۆش 8/2/2016یەو ئەمەش جۆرێكە لەساختەكاری لە رێكەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچووندا، ئەم هێلكەیەش لەلایەن بازرگانێكەوە لەمەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەكراوە، بۆیە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر ئەوجۆرە هێلكەیەدا گرت لەبازاڕ، هاوكات بڕیاریشیان دا كە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو بازرگانەدا بكرێت و لێپرسینەوەش لە كەرەنتینەی مەرزەكە بكرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاراندا بكرێت.راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک