نوسینگهی سهرۆک وهزیرانی عێراق دهنگۆی ههڵهاتنی وشیار زێباری بڵاودهکاتهوه سهردێر 2/06/2016 01:40:00 م عیراقی دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوهتهوه كە گوایە هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە عێراقی تێیكەوتوە هەڵهاتوەو عێراقی بەجێهێشتوە، ئهم دهنگۆیهش لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانو چەند دەزگایەكی راگەیاندنی نێوخۆی عێراق،بەڵام نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە. سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی باس لەهەڵهاتنی هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق دەكەن بۆ دەرەوەی وڵات بەهۆی قەیرانی داراییەوە دورە لەراستیەوە". وتیشی "لەو كۆبونەوانەی ئەم دواییانە كە بەر لەسەفەرەكەی ئەنجامدرا هوشیار زێباریم دیوەو بەزەحمەت دەیتوانی بڕواتو تەندروستی باش نەبوو دارشەقی بەكاردەهێنا". ناوبراو وتی "دەنگۆی هەڵهاتنەكەی دورە لەراستیەوەو ئەگەر مۆڵەتیش درابێت ئەوا من ئاگام لێی نییە بەڵام جەغت لەسەر ئەوە دەكەمەوە كە لەم ماوانەی رابردودا باری تەندروستی باش نەبوو بە دارشەق هاتوچۆی دەكرد". هەر بەپێی رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقیش "هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری لەندەن چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت". هۆشیار زێباری (63ساڵ) دەرچوی زانستە سیاسیەكانی زانكۆی ئەردەنە، لەنێوان ساڵانی 2004تا 2014 وەزیری دەرەوەی عێراق بوەو لەپاشان لەحكومەتەكەی حەیدەر عەبادی كرایە وەزیری دارایی عێراق. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک