كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و بانكی خوێن له‌سلێمانی مانگرتنیان له‌ده‌وام راگه‌یاند.

كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و بانكی خوێن له‌سلێمانی مانگرتنیان له‌ده‌وام راگه‌یاندو سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ به‌و خشته‌ نوێیه‌ی مووچه‌ رازی نین.
هاوژین عوسمان محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ماڵپه‌ڕی PUKmedia ی راگه‌یاندوه‌: له‌ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی كاردانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌و خشته‌ نوێیه‌ی مووچه‌وه‌ كه‌له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌، بۆیه‌ له‌ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م سه‌ندیكاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌كۆبوونه‌وه‌دا ده‌بین له‌باره‌ی ئه‌و خشته‌ نوێیه‌ی مووچه‌وه‌ و سبه‌ینێش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆچوونی سه‌ندیكاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی راده‌گه‌یه‌نین.
 وتیشی: ناكرێت كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌ك به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ لێی بڕوانرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كارمه‌ندانی چه‌ند وه‌زاره‌تێك بایكۆتی داومیش بكه‌ن ده‌توانن له‌كاتێكی تردا قه‌ره‌بووی ده‌وامیان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ر بایكۆت بكه‌ن به‌زیانی هاووڵاتیان كۆتایی دێت.

ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و بانكی خوێن له‌سلێمانی مانگرتنیان له‌ده‌وام راگه‌یاند، به‌ڵام سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بایكۆته‌كه‌ی پێ راگرتن و به‌ڵێنی پێدان له‌سبه‌ینێدا دوا هه‌ڵوێستی سه‌ندیكاكانی ته‌ندروستی بۆ رایگشتی بخه‌نه‌ڕوو.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک