تەرمی ٢٥ کۆچبەری تری کورد یۆنانەوە بەڕێکراون و ده‌گەنەوە هەرێمی کوردستان. سه‌ردێر 2/06/2016 01:31:00 م كوردستان بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6/2/2016، تەرمی ٢٥ کۆچبەری تری کورد کە لە کۆتایی مانگی ڕابروودا لە دەریای ئیجەدا خنکان، لە یۆنانەوە بەڕێکراون و ده‌گەنەوە هەرێمی کوردستان. تەرمەکان بە هەمانگەنی حکومەتی هەرێم و باڵیۆزی عێراق لە یۆنان کاری ناردنەوەیان ڕێکخراوە،تەرمی ٢٥ کەسەکە خەڵکی هەولێر، سلێمانی، دهۆکن و کۆیەن.لە ٢٢ی کانونی دووەم لە ئەنجامی نقومبونی بەلەمێکەوە تەرمی ٢٥ کۆچبەر بە خنکاوی دۆزرانەوە، لە ٢٨ى هەمان مانگیش بەلەمێکێ تری کە کۆچبەرانی لە تورکیاوە دەگواستەوە بۆ یۆنان نقوومبوو تەنیا ٨ کەسی رزگاربوو، کە تا ئێستا تەرمى ٢٧ کەسیان دۆزراونەتەوە و بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتو بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک