سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاند ، یەكەم كۆمپانیای پەیوەندیكردن نرخی پەیوەندییكردنی داشكاند ئەویش كۆمپانیای ئاسیا سێلە .، سەرچاوەكە راشی گەیاند بەشداربوانی ئاسیاسێڵ دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەكانیان ژمارە یەك بنێرن بۆ ژمارە 3435 ی ئاسیا سێڵ و بەمەش سودمەند دەبن لە داشكاندنی نرخی پەیوەندیەكان.وا بریارە كۆمپانیای ئاسیا سێڵ ئەمشەو بە فەرمی داشكاندنی نرخی پەیوەندیكردن رابگەیەنێت . نرخەكانیش بەم شێوەیە دەبێت پێشتر هەموو چركەیەك پەیوەندیكردن لە ئاسیا سێڵەوە بۆ ناو تۆری ئاسیا بە دوو دینار بوو ، ئێستا بوە بە 1 دینار ، واتە بۆ یەك دەقیقە دەبێت بە 60 دینار ، هەروەها پەیوەندیكردن بە كۆرەك و زەین و تۆرەكانی تریشەوە بە هەمان نرخە واتە بە یەك دینار دەبێت ئەو خەتانەی كە پێشتر بە چوار سەنتی ناو دەبران ، پێشتر بۆ هەموو چركەیەك پەیوەندیكردن 1 دیناربوو، ئێستا بوە بە 750 فلس ، واتە بۆ هەر دەقیقەیەك دەبێت بە 45 دینار ، هەروەها پەیوەندیكردن بە كۆرەك و زەین و خەتەكانی ترەوە یەك چركە بە یەك دینار دەبێت واتە بۆ هەر دەقیقەیەك 60 دینار . بە شێوەیەكی ئاسانتر و بە ژمارە نرخەكان بەم شێوەیە دەبێت : بۆ 8 سەنتیەكان بەم شێوەیەی لێهاتوە : 1 چركە پەیوەندیكردن بۆ ناوخۆ و هەموو تۆرەكانی تر = 1 دینار ، واتە 1 دەقیقە = 60 دیناربۆ خەتی چوار سەنتیەكان1 چركە = 750 فلس واتە بۆ 1 دەقیقە = 45 دینار1 چركە پەیوەندیكردن بە تۆرەكانی ترەوە = 1 دینارە واتە 1 دەقیقە بە 60 دینار
س.میللەت
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک