به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی :که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌وه هۆشداری ده‌داته حکومه‌ت سه‌ردێر 2/06/2016 03:43:00 م كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌داته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاهره‌ت ته‌ندروستی و ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که یاداشتێکیان بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی به‌رزکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه بکرێت.دکتۆر میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ''میلله‌تە'' رایگه‌یاند، که‌مکردنه‌وه‌ی موچه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر قورسه به‌و پێیه‌ی که به‌شێک له فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن چونکه ئێمه‌ش وه‌ک پێشمه‌رگه له شه‌ڕداین و به‌شدارین له‌و شه‌ڕه چونکه له ناو سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه و له ناو شاریشدا به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌که‌ین.وتیشی '' ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌یه به ڕای من زیانی ده‌بێت، چونکه به‌م شێوه‌یه بار و گوزه‌رانی پزیشک و کارمه‌ند داده‌به‌زێت و له‌به‌رامبه‌ردا خزمه‌تکردن و خزمه‌تگوازی ته‌ندروستیش داده‌به‌زێت''.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئه‌مرۆ چه‌ند فارمه‌نبه‌رێکی که‌رتی ته‌ندروستی له سنوری پارێزگای سلێمانیدا گربوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و مانیان گرت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌بێت به‌رده‌وامی هه‌بێت.دکتۆر میران ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌م مانگه‌دا به‌به‌راورد به مانگی رابردوو که‌میکردووه وتیشی '' دڵنیام مانگی داهاتوو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌م مانگه‌ش خراپتر ده‌بێت''.له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی یاداشته‌که‌یان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، دکتۆر میران ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که له ئێستادا له‌و باره‌یه‌وه لێدوان ناده‌ن و چاوه‌ڕوانی حکومه‌ت ده‌که‌ن.به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی '' بۆ به‌رده‌وامبوونی خزمه‌تگوازی ته‌ندروستی پێشنیار ده‌که‌م که ده‌ستکاری موچه‌ی پزیشکی گه‌نج و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌کرێت''. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک