٢. مۆبایلی OnePlus One:ئه‌م مۆبایله‌ش به یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كان داده‌نرێت كه له وڵاتی چین درووست ده‌كرێت و له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و كوالیتیه‌وه زۆر باشه، و باتریهكهشی 3100mAh ملی ئه‌مپێره و تونای هه‌یه تا ١٣ كاتژمێر و ١٦ خولهك به‌كاری بهێنێت.
٣. مۆبایلی Apple iPhone 6 Plus:ئه‌م مۆبایله‌ش به یه‌كێك له مۆبایله ڕوونما هه‌ره گه‌وره‌كان داده‌نرێت، كه باتریه‌كه‌ی 2915mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه بۆ ١٠ كاتژمێری به‌رده‌وام به‌كاری بهێنیت، وه ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له مۆبایله هه‌ره باشه‌كان داده‌نرێت له ڕووی باتریه‌وه كه ئه‌پڵ به‌رهه‌می هێنابێت.
٤. مۆبایلی Samsung Galaxy S5:باتری ئه‌م مۆبایله 2800mAh ملی ئه‌مپێره و له لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به‌رهه‌م هاتووه، كه توانای به‌كارهێنانی هه‌یه بۆ ماوه‌ی ٩ كاتژمێر و ٤٢ خولهك.
٥. مۆبایلی Motorola Droid Turbo:كۆمپانیای مۆتۆرۆلا توانیویه‌تی ڕیزبه‌ندی پێنجه‌م بۆ خۆی بگرێت له ڕێگه‌ی مۆبایلی Motorola Droid Turbo، وه ئه‌م مۆبایله له توانای دایه كه به خێراییه‌ی زۆر باش بارگاوی بكرێته‌وه و ناوه‌كه‌ی كۆتایشی هه‌ر به‌و مانایه هاتووه كه Turboـیه، باتری ئه‌م مۆبایله 3900mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٤ خولهك كار بكات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
٦. مۆبایلی Alcatel OneTouch Idol 3:له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌م مۆبایلی كۆمپانیایAlcatelـی فه‌ڕه‌نسی دێت به مۆبایلی Alcatel OneTouch Idol 3 كه باتریه‌كه‌ی 2910 mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٦ خولهك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار بكات.
٧. مۆبایلی ZTE Grand X Max+:ئه‌م مۆبایله‌ش هه‌ر چه‌نده باتریه‌كه‌ی له ڕووی قه‌باره‌وه له‌وانه‌ی پێشه خۆی زیاتره به‌ڵام ڕێزبه‌ندی حه‌وته‌می پێدراوه كه نرخی ئه‌م مۆبایله‌ش ١٩٩$ـی ئه‌مریكیه و باتریه‌كه‌ی 3200mAh ملی ئه‌مپێره كه له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٤ خولهك كار بكات به به‌رده‌وامی.
٨. مۆبایلی LG G4 Stylus:له ڕێزبه‌ندی هه‌شته‌م زنجیره‌ی Stylusـی كۆمپانیای LG و ته‌واوكه‌ری مۆبایلی G4 دێت، كه باتریه‌كه‌ی له جۆری لیتیۆم ئایۆنه و به هێزی 3000mAh ملی ئه‌مپێر كه له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٣ خولهك كار بكات به به‌رده‌وامی.
٩. مۆبایلی Motorola moto G:وا دیاره مۆتۆرۆلا گرنگی زۆر به باتری ده‌دات چونكه له ١٠ باشترینه‌كه دوو ڕیزبه‌ندی بۆخۆی مسۆگه‌ر كردووه له ڕووی باشی و هێزی باتریه‌وه، كه هێزی باتریه‌كه‌ی 2470mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه تا ٩ كاتژمێری ته‌واو به‌كاربهێنرێت به به‌رده‌وامی.
١٠. مۆبایلی Samsung Galaxy S6 Edge Plus:باتری ئه‌م مۆبایله‌ش هێزه‌كه‌ی 3000mAh ملی ئه‌مپێره و كۆمپانیای سامسۆنگیش هه‌روه‌ك كۆمپانیای مۆتۆرۆلا توانیویه‌تی دوو ڕیزبه‌ند بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، له توانای دایه تا ٩ كاتژمێری ته‌واو به‌كاربهێنرێت به به‌رده‌وامی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فه‌یسبووک