هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى لە ئێوارەی ٣٠ی مانگی ڕابردوو لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانى لە کاتى ڕووماڵى خۆپیشاندانى هاوڵاتیاندا دەست دەگرن بەسەر کامێرایەکی NRT دا و ئێستاش نکۆڵی لە دەستبەسەراگرتنى کامێراکە و گەڕانەوەی دەکەن.کارزان تاریق پەیامنێری NRT وتی "لەکاتى گەیشتنمان بۆ شوێنی خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزەکەی ئاسایشەوە هێرشکرایە سەرمان و کامێراکەیان لێ سەندین."
پەیامنێری NRT ئاماژەى بەوەشدا "دوو جۆر هێز لەوێدابوون ئاسایش و چالاکییە مەدەنییەکان، بەڵام ماوەى هەفتەیەکە پەیوەندی بە ئاسایش و چالاکییە مەدەنییەکانەوە دەکەین نکۆڵی دەکەن لەوەى کامێراکە لای ئەوان بێت و هەر یەکەو دەڵێت لاى هێزەکەی ترە، بەڵام کارمەندێکی ئاسایش پێی وتین کە لەسەرەوە ئەمریان پێ کراوە کە کامێراکە نەگەڕێننەوە تا پێمان دەڵێن."
ئەمە یەکەم جار نییە هێزە ئەمنییەکانى پارێزگاى سلێمانى دەست بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانى NRT دا دەگرن و لە زنجیرە خۆپیشاندانەکانى پێشووشدا ژمارەیەک کامێرای NRT دەستیبەسەرداگیراو چەند کەلوپەلێکیش دیارنەمان. ئەمە بێجگە لەوەى ئۆفیسەکانى NRT لە هەمان ماوە لە هەولێر و دهۆک داخران.
س.نالیا
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک