شێرکۆ جه‌وده‌ت هه‌واڵێکی ''هاوڵاتی'' له‌باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه ره‌تده‌کاته‌وه سه‌ردێر 2/03/2016 06:19:00 م كوردستان سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه له په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت که هه‌تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به کریستۆفه‌ر هیڵه‌وه نه‌کردوه له‌باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه و ده‌ڵێت '' منیش ئه‌م هه‌واله‌م ته‌نها له میدیاکانه‌وه بیستووه''.له دوێنێ سێ شه‌ممه‌وه چه‌ند میدیایه‌ک رایانگه‌یاند که کریستۆڤه‌ر هیڵ باڵێۆزی پێشووی ئه‌مریکا له عێراق له راپۆرتێک‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه که بڕی 80 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی کورده‌وه بردراوه‌ته بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ ''میلله‌ت'' وتی، له رێگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و باڵیۆزخانه‌کانه‌وه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به کریستۆڤه‌ر هیڵه‌وه بکه‌ین و ئێستاش له قۆناغی ده‌ستکه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌کانداین و جوابمان بۆ کریستۆڤه‌ر هیڵ ناردوه و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین وه‌ڵاممان بداته‌وه''.وتیشی '' هه‌تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کریستۆڤه‌ر هیڵ قسه‌مان نه‌کردووه به‌ڵکو ته‌نها چه‌ند نامه‌یه‌کمان بۆ ئه‌دره‌سه‌کانی ناوبراو ناردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌که‌ین''.ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له زاری شێرکۆ جه‌وده‌ته‌وه رایگه‌یاند که گوایه کریستۆڤه‌ر هیڵ هه‌موو زانیارییه‌کانی پشت‌راست کردۆته‌وه و به‌ڵێنی به‌و په‌رله‌مانتاره داوه که ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانیان بۆ بنێرێت.له‌و باره‌یه‌وه شێرکۆ جه‌وده‌ت وتی '' من به رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)م نه‌وتوه که من قسه‌م له‌گه‌ڵ کریستۆڤه‌ر هیڵ کردووه، به‌ڵکو ته‌نها وتومه که ئه‌دره‌سه‌که‌یم ده‌ستکه‌وتوه و نامه‌م بۆ ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانمان بۆ بنێرێت''.وتیشی '' هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان ده‌ستنه‌که‌وتوه و ئێمه‌ش ته‌نها له میدیاکانه‌وه هه‌واڵه‌که‌مان بیستووه و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین وه‌ڵامی نامه‌کانمان بداته‌وه''. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک