بڕیاری کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردێر 2/03/2016 06:22:00 م كوردستان بڕیاری کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانسهفین دزه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، به‌پێی سیستمی نوێ مانگانه له کاتی خۆیدا موچه‌یه‌ک دابه‌شده‌کرێت.وتیشی ، ئه‌و موچه‌یه‌ی که نادرێته فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕین نیه و بۆی پاشه‌که‌وت ده‌کرێت.دەقی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمهاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستانحكوومهتى هه‌رێمى كوردستان به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته خۆڕ‌اگرى و به‌رگه‌گرتنى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران بۆ ئه‌م دۆخه سه‌خت و قورسه داراییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، هه‌روها زۆر باش و به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له ئازار و ده‌رده‌سه‌رى و مه‌ینه‌تییه‌كانیان وه‌ك ده‌ره‌نجامى ئه‌م قه‌یرانه تێده‌گات. ڕوونه كه چه‌ند هۆكارێكى یه‌ك به‌دواى یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بوونه هۆكارى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه داراییه، هه‌ر له بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرالى عیراقه‌وه له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014، تا ده‌گاته داسه‌پانى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش و هاتنى نزیكه‌ى ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئینجا دوایین هۆكار كه هه‌ره كاریگه‌ر و به‌ئازارترینیانه، ئه‌ویش دابه‌زینى چاوه‌ڕواننه‌كراوى نرخى نه‌وت بوو له بازاڕه‌كانى جیهان.بێگومان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نكۆڵى له‌وه‌ش ناكات كه جیا له‌م هۆكارانه، هه‌ڵه و كه‌موكوڕیى كارگێڕى و دارایی‌ش، كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستبوونى ئه‌م دۆخه داراییه هه‌بووه. حكوومه‌ت هه‌ر زوو دركى به‌مه كردووه، بۆیه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیدا كار بۆ دانانى سیسته‌مێكى كارگیڕیى داراییى تۆكمه ده‌كات و هه‌فته‌ى ڕابردوو به فه‌رمى به‌شێكى ڕاگه‌یه‌نرا.هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى قه‌یرانه‌كه‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌وته خۆى بۆ ئه‌وه‌ى پلانێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته ئاماده بكات، بۆیه دواى چه‌ندین مانگ له كاركردن و لێكۆڵینه و به‌دواداچوونى زانستیانه، به هاوكاریى شاره‌زایان و پسپۆڕان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره ناوخۆیى و بیانییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى زیادكردنى داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان پلانێكى هه‌نووكه‌یى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه ئاماده كرد، كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى چاكسازییه‌كى ڕاسته‌قینه، ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو ڕیگاكان و هه‌موو تواناكانى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجاره‌كیى ئه‌م قه‌یرانه ده‌گرێته به‌ر.كرۆكى به‌رنامه‌ى پلانه هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ى حكوومه‌ت كه ڕێكارێكى كاتییه و ته‌نیا بۆ تێبه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه داراییه ده‌بێت، بریتییه له پاشه‌كه‌وتكردنى به‌شێكى مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆران به شێوه‌یه‌ك كه بێجگه له پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ى له به‌ره‌كانى جه‌نگدان و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێم ده‌پارێزن، له زۆرترین مووچه زۆرترین پاشه‌كه‌وت و له كه‌مترین مووچه كه‌مترین پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌مه‌ودوا به شێوه‌یه‌كى مسۆگه‌ر مانگانه له كاتى خۆیدا به‌پێى سیسته‌مى تازه مووچه دابه‌ش بكات. ئه‌و پاشه‌كه‌وته و ئه‌و مووچانه‌ى ساڵى ڕابردووى 2015ش كه نه‌دراون هه‌ر له‌سه‌ر سیسته‌مى پێشوو، وه‌ك قه‌رز لاى حكوومه‌ت ده‌مێننه‌وه تا دواتر ده‌یانداته‌وه.هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكاره كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى كه‌س نییه و ناچێته خانه‌ى چاكسازییه‌وه و پێى ناگوترێت چاكسازى، حكوومه‌ت پلانى چاكسازیى ڕاسته‌قینه‌ش جێبه‌جێ ده‌كات كه به‌گشتى هه‌موو بواره‌كان و به‌تایبه‌تیش كه‌رته‌كانى نه‌وت و گاز، كاره‌با و وه‌زیفه‌ى گشتى ده‌گرێته‌وه.هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست:ئه‌م پلانه‌ى حكوومه‌ت بۆ تێپه‌ڕانى قه‌یرانه‌كه، به تێگه‌یشتن و هاوكارى و پشتگیریى مووچه‌خۆران و ته‌واوى هاووڵاتیان و هه‌موو لایه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت و به هاوكاریى و كارى پێكه‌وه‌یى و پشت به خوا و به پشتیوانیى هه‌مووان، ده‌توانین سه‌ركه‌وتوانه قه‌یرانه‌كه و ئه‌م دۆخه سه‌خته و قۆناغه‌كه‌ش تێپه‌ڕێنین. هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاسۆ و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌مان ڕووناكه و وه‌ك زۆرێك له قه‌یران و سه‌ختى و نه‌هامه‌تیه‌كانى دیكه، ئه‌مه‌ش ده‌گوزه‌رێنین و ده‌گه‌ینه‌وه كه‌نارى ئارامى.لێره‌دا بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خه‌ینه ڕوو:1. پیاده‌كردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له كۆی گشتیی مووچه و ده‌رماڵه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جگه له پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ییی ئاماده له‌پێناو زامنكردنی پێدانی به‌شێك له مووچه و ده‌رماڵه‌كان مانگانه له كاتی خۆیدا، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت وه‌كو مافێكی مووچه‌خۆر به قه‌رز له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تۆمار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ته‌واوی ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی مانگه‌كانی ساڵی 2015 كه له حیسابێكی تایبه‌ت به ناوی (پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان) تۆمار ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی كاتی تاوه‌كو ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و له به‌رواری 1/1/2016ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌و به‌رواره‌شه‌وه سه‌رجه‌م لێبڕینه‌كانی قه‌رز و پێشینه‌كانی حكوومه‌ت له‌لای مووچه‌خۆران دوا ده‌خرێت.2. ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی كه ئۆتۆمبێلی گشتیی حكوومه‌تیان بۆ ته‌رخان كراوه و خزمه‌تگوزاری نین، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت خۆیان سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له ئه‌ستۆ بگرن. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كان بگه‌ڕێننه‌وه و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتیی حكوومی وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌یان به‌كاربهێنن.3. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له (دیوانی چاودێریی دارایی، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان) به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردن و وردبینیكردنی گشت ژماره حیسابییه‌كانی تایبه‌ت به داهاته‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له گشت پرۆسه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان به هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی باوه‌ڕپێكراو له بواری وردبینیی ژمێریاریی نه‌وت و گاز بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی داراییی داهاتی نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تاكو ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقی داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێك هێنرا و ته‌خویل كرا به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌ركی به‌ئاگابوون و چاودێریكردنی داهاته‌كان بگرێته ئه‌ستۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و مافانه‌ی بۆی ده‌ستنیشان كراوه.4. بڕیاردرا گشت پرۆسه‌كانی فرۆشتن و كڕین و ئاڵوگۆڕی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، جیا له‌و نه‌وته خاوه‌ی له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكرا و بانگه‌وازی گشتییه‌وه بێت له‌سه‌ر بنه‌مای كێبڕكێ و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان به گونجاوترین نرخ و باشترین كواڵیتی و نابێت به هیچ پاساوێك ڕاسته‌وخۆ ئیحاله‌ی هیچ كه‌س و به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیایه‌ك بكرێت و ده‌بێت له ماوه‌ی (30) سی ڕۆژدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕێنماییه‌كانی ئه‌م بواره جێبه‌جێ بكات له دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروبارى نه‌وت و گازەوە و دیوانی چاودێریی دارایی‌ش ڕۆڵی وردبینی و چاودێری ده‌گرێته ئه‌ستۆ.5. بڕیار درا به ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كان و قایمقامه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كان و چاودێریی بازرگانی بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان داهاتی هاووڵاتییان و نرخی كاڵا و شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڕۆژانه به تایبه‌تی خۆراك و تێچووه‌كانی نۆرینگه‌كان (عیاده) و پشكنینی پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمانخانه و كرێی خانوبه‌ره و كرێی خوێندنی ئه‌هلی و دایه‌نگه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت و نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی پێویستی دا به وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كان. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک