سەرۆک وەزیرانی عێراق پرۆسەی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵیدا پاشەکشێی نەکردووە،

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە پرۆسەی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵیدا پاشەکشێی نەکردووە و بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی لە عێراقدا.حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی چاکسازیی وەکو دەرمان وایە بۆ نەخۆش، بۆیە بەهچ شێوەیەک پاشەکشێی لەو بوارە نەکردووە.راشیگەیاند، لە ئێستادا شەری داعش لە پێشینەی کارەکانیانە و سەرکەوتنی بەرچاویشیان لەو بوارەدا بەدەستهێناوە.وتیشى،  سەرجەم ئەو کەسانە دادگایى دەکەن کە دەستیان هەیە لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا. لە نۆى ئابى ساڵى ڕابردوودا حەیدەر عەبادى بە پشتبەستن بە مادەى ٧٨ى دەستورى عێراق و زنجیرەیەک بڕیارى بۆ ئەنجامدانى چاکسازى لە بوارەکانى ئیدارى، ئابورى، دارایى، خزمەتگوزارى و ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵى دەرکرد.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک