ئینستاگرام ٥٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند

 ٢١ی حوزەیران کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەنی ئینستاگرامە ڕایگەیاند، ژمارەی بەکارهێنەرانی
ئینستاگرام ٥٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند و لەو ڕێژەیەش زیاتر لە ٨٠% ی بەکارهێنەرەکان لە دەرەوەی ئەمەریکادان.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ژمارەی بەکارهێنەران ٤٠٠ ملیۆن بووە و لە ماوەی دوساڵی ڕابردووشدا ژمارەی بەکارهێنەرەکان زیاتر لە دووهێندە گەشەی کردووە. ڕاشیگەیاندووە کە لە ئێستادا ڕۆژانە ٣٠٠ ملیۆن کەس ئینستاگرام بەکاردەهێنن.بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئینستاگرام توانیویەتی پێش ڕکابەرەکانی بکەوێت وەکو تویتەر، کە لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەی بەکارهێنەرەکانی وەکو خۆی ماوەتەوە و کەمێک لەسەروو ٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرەوەیە.ئەمەش لە کاتێکدا کە ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک نزیکەی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرە.ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای فەیسبووک بەبڕی یەک ملیار دۆلار ئینستاگرامی کڕی و دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکیشدا بیکاتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ دەستکەوتنی داهات. بەجۆرێک کە هەندێک لە سەرچاوەکان پێیان وایە فەیسبووک دەتوانێت لە ڕێگەی ریکلامکردن لە ئینستاگرام ساڵانە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دەست بکەوێت.هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی ئینستاگرامدا هاتووە کە ڕۆژانە بەکارهێنەران زیاتر لە ٩٥ ملیۆن وێنە و ڤیدیۆ لە ئینستاگرامدا بڵاودەکەنەوە، هەروەها چوار ملیار و ٢٠٠ ملیۆن لایک بۆ پۆستەکان دەکرێت لە ڕۆژێکدا.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک