ئەمشەو ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بنكەی پۆلیسی شاری مێردین تەقیەوەیەوە،

ئەمشەو ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بنكەی پۆلیسی شاری مێردین تەقیەوەو ئەمەش كوژرانی هاوڵاتییەك و برینداربوونی دوو پۆلیسی لێكەوتەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز نزیكی كاتژمێر 9ی ئەمشەو ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بنكەی پۆلیسی شاری مێردین لەباكوری كوردستان تەقیەوە.رۆیتەرز ئاشكرایكردووە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە هاوڵاتییەكی مەدەنی كوژراوەو دوو هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.ئەم تەقینەوەیە لەكاتێكدایە مانگی ڕابردووش سێ تەقینەوەی جیاواز لە هەریەك لەشارەكانی مێردین، وان و ئامەدی باكوری كوردستان رویانداو ژمارەیەك كوژراو و برینداریان بەدوای خۆیدا هێنا.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک