نمە نەوشیروان مستەفا :- " بە کوێرای چاوی دوژمنان"؟! سهردێر 7/10/2016 11:45:00 م كوردستان پۆستێکی یەکێک لە کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا لەسەر دوو وێنەی باوکی و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فەیسبوک، هەرای نایەوە.نمە نەوشیروان مستەفا ، کوڕی دووەمی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک کردووە و هەرایەکی گەورەی نایەوە.نمە، لە پۆستەکەدا دوو وێنەی نەوشیروان مستەفا و جەلال تالەبانی داناوە کەمێژووی یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شاخ و ئەوی دیکەشیان دواین سەردانی نەوشیروان مستەفا بوو بۆ لای مام جەلال بەمەبەستی پیرۆزبای جەژن.ئەوەی بۆتە جێی سەرنجی هەمووان، نمە لەسەر وێنەکان نوسیویەتی"لە شاخ و لە شار، برا لە پشت برا، مەگەر قەزا لای خوا بێت "هەروەها نوسیوێتیشی " بە کوێرای چاوی دوژمنان". بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک