ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لە بارەگای ئەنجومەنی پارتی کرد لە سلێمانی کادیری پارتیە!

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە سلێمانی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانەو هۆکاری تەقەکردنەکەشی بۆ پێنەدانی مووچەی چەندین مانگی بووە لەلایەن حزبه‌كه‌یه‌وه‌.
مالپه‌ری لڤین له‌سه‌ر زاری ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کەپێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت ڕایگەیاندوه‌ "ئەو کەسەی سەرەتایی ئەم مانگە تەقەی لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە سلێمانی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانە بەناوی(ئارام محەمەد محی الدین)".ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کەلای ئێمە تۆمارکراوە بە دوو شێوەی لەدایکبوونی خۆی ناساندوە بەشێوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ/ هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – ئاسایش لەگەڵ ناسنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پلەی ئەندام بووە بە ساڵی ١٩٧٩ لەدایک بوونی خۆی تۆمار کردوە".ئەندامەکەی سەکردایەتی پارتی ئه‌وه‌شی دركانددووه‌ "ئارام محەمەد لە ناسنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان / لقی ٣ لیژنەی ناوچەی هێزی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی/ هەولێر ساڵنامەی تەمەنی بە(١٩٨١) ناساندووە".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک