داعش 13 كەسیان زیندە بەچاڵ كرد! سهردێر 9/30/2016 02:22:00 م عیراقی سەرچاوەیەك لەناو پارێزگای نەینەوا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لەتاوانە دڕندەكانیان و لەوچواچێوەیەشدا 13 كەسیان زیندە بەچاڵ كردووە.وینهی ئهرشتفئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، ئەو 13 هاوڵاتییە مەدەنییە پێشتر لەسەر بڵاوكردنەوەی چالاكی دژ بە داعش لە فەیسبووك دەستگیركراون، و دواتر تیرۆریستانی داعش لەناوەراستی موسڵ لەشوێنێكدا كەدەكەوێتە نێوان رێگای سەرەكی موسڵ و تەلەعفەر گۆڕیان بەو 13 هاوڵاتییە هەڵكەندووەو دواتر هەر بە زیندویی هەر 13 كەسەكەیان كردۆتە گۆڕەكانەوەو خۆڵیان كردووە بەسەریانداو زیندەبەچاڵیان كردوون.بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە تیرۆریستانی داعش لەموسڵ زۆرینەی شێوازە دڕندنەكانی كوشتنیان لەسەر هاوڵاتیان و دەستگیركراوەكان تاقیكردۆتەوەو ئەمجارەش وەكو شێوازێكی نوێ پەنایان بۆ زیندە بەچاڵكردن بردووە. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک