. كوڕێكی ئۆكرانی بەناوی تێك ڕاكس ئایفۆنێكی جۆری 7 پڵەس لە بەرزترین باڵەخانەی هەوربڕی جیهان كە بورجی خەلیفەیە لە دوبەی بەردەداتەوە بۆئەوەی بزانێت چیلێدێت.
ڕاكس لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت " دەچم لە قاتی 148 ەوە ئایفۆنە 7 پڵەسەكەم فڕێدەدەمە خوارەوە، كە بەرزیەكەی 2.700 پێیە لەڕووی زەوییەوە".
ڕاكس لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت " دەچم لە قاتی 148 ەوە ئایفۆنە 7 پڵەسەكەم فڕێدەدەمە خوارەوە، كە بەرزیەكەی 2.700 پێیە لەڕووی زەوییەوە".
دوای ئەوەی ڕاكس ئایفۆنەكە بەردەداتەوە بە بەرنامەی (FindMyiPhone) دەگەڕێت بۆئەوەی شوێنی مۆبایلەكە بدۆزێتەوە، بەڵام بۆی نادۆزرێتەوە لەبەرئەوەی مۆبایلەكە هیچ سیگناڵێك نادات. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئایفۆنەكە تێكشكاوە.
لەكۆتایی ڤیدیۆكەدا ڕاكس دەڵێت " تەواو مۆبایلەكە برژا، بەتەواوی تێكشكا".
----------ڤیدیۆ
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک