پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت رایگەیاند ، چۆتە لای سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و یاداشتی خۆپیشاندەرانی پێگەیاندوە ، لە وەڵامدا حكومەت بری 6 ملیار دینار بۆ كۆی مامۆستایان دیاریكرا وەك هاندان كە مانگانە لەگەڵ موچە بەسەریاندا دابەش دەكرێت، لەبەرامبەردا دەستەی نارەزایی خەڵك ئەو وەڵامەی حكومەتیان رەتكردەوە و بەردەوامی خۆیان لە فشارە مەدەنیەكان راگەیاند.
سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا وەڵامی حكومەتی هەرێمی بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند حكومەت بریاریداوە 6 ملیاردینار بۆ فەرمانبەران تەرخانكراوە كە مانگانە بە سیستمێكی تایبەت وەك هاندان دابەش دەكرێت .
پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت وتیشی حكومەت بریاریداوە قەرزی نیشتەجێبون لەلایەن حكومەتەوە رادەگیرێت لە ئێستادا .
لەبەرامبەردا دەستەی نارەزایی خەڵك وەڵامەكانی حكومەتیان رەتكردەوە و رایانگەیاند كە درێژە بە فشارە مەدەنیەكانیان دەدەن و بەردەوامیش دەبن لە خۆپیشاندان و مانگرتنەكانیان.
هاوكات مامۆستایانی نارازیی رایانگەیاند كە سبەینێ زەنگی بایكۆت لێدەدەن پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ دەستپێناكەنەوە ، و لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ماندەگرن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک