پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە:-گوزەرانی مامۆستا باشتر دەكەین


پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی"سەرەڕای شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری، مامۆستا سەنگەرەكانی خوێندنی چۆڵ نەكرد و درێژەیان بەخوێندن دا".
 وەزیری پەروەردە راشیگەیاند" ژیانی مامۆستایان ئەوەندە قورس بووە، كەس ناتوانێت بڵێت گوزەرانی باشە، بۆیە باشكردنی دارایی مامۆستا بەپێی واقیعی هەرێم، كارێكی لەپێشینەمانە و وەك حكومەت هەوڵی بەردەوام
دەدەین ژیانیان باش بكەین".
پشتیوان سادق وتیشی "لەكۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم شتێكی كەممان بۆ مامۆستایان دەستەبەر كرد، كە جێگەیەكی ئەوتۆیان بۆ ناگرێت، لەهەر گۆڕانكارییەكی دارایی كوردستاندا یەكسەر گوزەرانی مامۆستا باشتر دەكەین، چونكە بەردەوامی ژیان بەندە بە بەردەوامی ژیانی خوێندنەوە".

وتیشی "بایكۆت چارەسەری كێشەكان ناكات و دڵنیام سەرەوەری گەورە شان بەشانی پێشمەرگە بۆ مامۆستایان دەمێنێتەوە".

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەكرد، بەڵێن بە مامۆستایان دەدەم بەردەوام دەبین لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و هەندێك گۆڕانكاریی نوێ بەڕێوەیە لە نزیكترین كاتدا رایدەگەیەنین كە تایبەتە بەبژێویی مامۆستایانەوە.

ئاشكراشیكرد، لەم هەفتەیەدا هەوڵدەدەین لەهەموو هەرێمی كوردستان خوێندن دەستپێبكاتەوە، وتیشی "دڵنیام بایكۆت لەسلێمانی و هەڵەبەجە و گەرمیانیش نامینێت".
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی قسە دەكەین و بابەتی بایكۆتی مامۆستایان لەو ناوچانە تاوتوێدەكەین.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک