ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ڕۆژى دوو شه‌ممه مامۆستایان بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ى شێوازى به‌رده‌وامیدان به ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانمان و خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كه‌مان ده‌ده‌ین و سه‌رجه‌م مامۆستایان و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هاوكات له‌گه‌ڵ گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى شارى سلێمانى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن، له هه‌ریه‌كه له قه‌زاكانى چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه و شاره‌زوور و كه‌لار مامۆستایان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و به‌شداربووانى گردبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه "ئه‌گه‌ر سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى موچه لانه‌برێت و موچه‌كانیان له‌كاتى خۆیدا پێنه‌درێت".
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتى یه‌كى تشرینى یه‌كه‌مى 2016، ئه‌گه‌رچى به‌بڕیارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بڕیاربوو پڕۆسه‌ى ساڵى نوێى خوێندن له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێبكات، به‌ڵام له خوێندنگه‌كانى هه‌ریه‌ك له سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بایكۆتكردنى ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا و زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندنیان لێنه‌دا.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه به‌هۆى پێنه‌دانى موچه‌كانیانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى موچه‌یه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک