سه‌ردانه‌که‌ی مسعود بارزانی بۆ بغداد گه‌نجان توره‌ده‌کات ؟!

دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مسعود بارزانی بۆ به‌غداد وله‌کاتی پێشوازی کردنی له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ئالای کوردستان بۆ دانه‌درا ئه‌مه‌ش گه‌نجانی له‌ تۆره‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان توره‌ترکرد به‌رامبه‌ر به‌ قسه‌ی مسعودبارزانی که‌ ده‌ی وتت ده‌وله‌تی کوردی راده‌گه‌یه‌نم زۆربه‌ی ئه‌و پۆست و بابه‌تانه‌ی که‌ بلاوده‌کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ ی سه‌رۆکی هه‌ریم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئیستا  مالپه‌ر که‌ناله‌کانی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان  بانگه‌شی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ له‌ماوه‌یه‌کی کورت و که‌م دا سه‌رۆکی هه‌ریم ده‌وله‌تی کوردی راده‌گه‌یه‌نیت به‌لام ئه‌م سه‌ردانی دوێنی که‌کرا بۆ بغداد هه‌موو خه‌ونه‌کانی به‌تال کردوه‌.......

 



.....................................




ماوەی دوو ساڵە هاوڵاتیانتان خستۆتە رەزالەتەوەو دەڵێن خۆمان خۆمان دەژێنین و دەوڵەت رادەگەیەنین و پێویستمان بەبەغدا نیە. كەچی ئێستا بە زەلیلیەوە لەدەرگای بەغداد دەدەن و گەورەترین زیانتان بە هاوڵاتیان گەیاند..
۱. هەمو مانگێك یەك ترلیون و دوو سەد ملیار دینار دەهات بۆ كوردستان لە بەغداوە بڕیتان. كە بەو دوو ساڵە دەیكردە، زیاتر لە ۲٨ ترلیۆن دینار و زیاتر لە ۲۰ ملیار دۆلاریش قەرزدارتانكردین.
۲.گەورەترین قەیرانی داراییتان لە هەرێم دروستكردوو موچەی دەیان مانگی فەرمانبەران قەرزارن.
۳. رێژەی هەژاری لە ٥٪ بۆ ۲۰٪ زیادی كردووە 
٤. رێژەی بێكاری ۷٪ بۆ ۳۰٪ زیادی كردووە 
٥. رێژەی جیابونەوە لە ۱۲٪ بۆ ۲۱٪ زیادی كردووە 
 ٦. ژمارەی هاوسەرگیری لە ٥۲ هەزارەوە بۆ ۳۲ هەزار هاوسەرگیری كەمیكردووە
 ۷. نائومێدبوون بۆ ۱۰۰٪ زیادی كردووە
٨. متمانە بە دەوڵەتی كوردی بەتەواوی لاواز بووەو كوێرتان كردەوە
بۆیە پێویستە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی لەسەر ئەو تاوانە گەورانەی بەرامبەر بە ژیانی هاوڵاتیان كردویانە دادگایی بكرێن. چونكە سەری هەمومانیان بەم دووساڵە سپی كرد.
وەرگیراو لە فەیسبووكی رۆژنامەنوس محەمەد رەئوف
...

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک