سەرچاوەیەكی عێراقی ئاشكرای كردوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریداوە جگە لە رۆژی یەك شەممە رۆژی دوو شەممەی داهاتوش بكرێتە پشوی رەسمی
.بەپێی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیە كە بە ماڵپەری خلیج ئۆنلاینی راگەیاندوە ، بەپێی چەند زانیارییەك كە دزەی كردوە ،ژمارەیەك ئەفسەری سەربازیی سەر بە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق بەنیازن كودەتای سەربازیی ئەنجامبدەن.
هەر بۆ ئەو مەبەستەش حەیدەر عەبادی كۆبونەوەی بە ژمارەیەك گەورە بەرپرسیی سەربازیی كردوە و بریاردراوە كە دەوامی فەرمی لە رۆژی دوو شەممە رابگرن لە شاری بەغداد و ناوچەی سەوزیش دابخرێت و هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیش رابگیرێت .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک