زەنگنیوز
بەرپرسانی عێراق ڕایدەگەیەنن، هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو موسڵ پێشڕەوی دەکەن.
لە بەیاننامەیەکدا باس لەوەكراوە، هێزەکانی سوپای عێراق گوندی عەلی ڕەشیان کۆنترۆڵ کردووە کە نزیکەی 7 کیلۆمەتر دوورە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە، هەروەها هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە شارۆچکەی ئەلشوراوە پێشڕەوی دەکەن کە لە ڕۆژی شەممە لە دەستی چەکدارانی داعش ئازاد کرا.
هێزەکانی لەشکری و ئاسایش بەشێکن لە هێزێکی گەورەتر کە بریتییە لە پێشمەرگە و ملیشا شیعەکانیش کە هەوڵ دەدەن بە تەواوەتی دەوری موسڵ بگرن کە چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 وە کۆنترۆڵیان کردووە.
تا ئێستا نزیکەی 1 ملیۆن و نیو کەس لە ناو موسڵدا دەژین و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئۆپەراسیۆنەی ڕزگارکردنی موسڵ گەورەترین ڕێژەی پەنابەرانی لێ بکەوێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک