زەنگنیوز
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە سێ تۆمەتبار بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستیگربكەن و سەرجەمیشیان لە لایەن دادگای تاوانەكانەوە بە یەك ساڵ زیندانی كراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایش كە وێنەیەكی بە "زەنگنیوز" دراوە ئاماژە بەوە كراوە، ئەو تاوانبارانە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستیگركراون لە ناو بازاڕی سلێمانی، سەرەڕای زیندانی كردنیان بە بڕی 450 هەزار دینار غەرامە كراون.
بۆ / كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 3 كەس
لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (21/6/2016) و (20/7/2016 ) سێ كەس دەستگیربكەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 25/10/2016 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-تاوانبار ( ڕ،ح،ع ) لەدایكبوی ساڵی (1973 ) ئێراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2-تاوانبار ( ی،ز،ف ) لەدایكبوی ساڵی (1990 ) ئێراق ، پیشەی دەرۆزەكەر ، ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3-تاوانبار ( گ، خ ، ڕ ) لەدایكبوی ساڵی (1994 ) ئێراق ، پیشەی دەرۆزەكەر ، ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک