ئەفغانستان 15 هەزار قوربانی داوە



زەنگنیوز

ئاژانسێکی چاودێری حکومەتی ئەمەریکا بڵاویكردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان کە شەڕی یاخیبوانی تالیبان دەکەن لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی 2016 دا نزیکەی 15 هەزار قوربانیان داوە لەوانە 5 هه‌زار و 523 یان گیانیان لەدەست داوە.

دەزگای لێکۆلینەوەی تایبەتی بۆ بونیادنانەوەی ئەفغانستان ناسراو بە SIGAR لە ڕاپۆرتی سێ مانگیدا کە لە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کرایەوە ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی ئەفغانستان لە %2.2 ی کۆنترۆڵی ناوچەیی لە شەڕەکانی ئەمساڵدا لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت،  لە 407 ناوچەی ئەفغانستاندا 258ی لە ژێر کۆنترۆلی حکومەت یان کاریگەری حکومەتدا بوو 33 ناوچە لەژێر دەسەڵات یان کاریگەری یاخیبواندایە و 116 ناوچەش کێشەی لەسەرە.

لەسەرەتای ساڵی 2015 وە تا مانگی ئابی ئەمساڵ، 101 هێرش لە ناوخۆی کراوە کە تیایدا ئەندامی هێزی بەرگری و ئاسایشی ئەفغانستان هێرشیان کردۆتە سەر هاوکارەکانیان و 257 کەس لەو هێرشانەدا کوژراون و 125 ی تریش بریندار بوون.

SIGAR ڕادەگەیەنێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەلایەنی کەم 1 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ پرۆژەکانی کە بە مەبەستی باشترکردنی ژیانی ژنانی ئەفغانستان دادەنرێن وەکو پشتیوانی کرد لە یەکسانی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و یەکسانی نوێنەرایەتی کردن لە حکومەتدا.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک