سلێمانى، بڕێكى زۆر له‌ خواردنى خراپ ده‌ستى به‌سه‌رگيرا



زەنگنیوز

لیژنەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕی 10 تۆن بەزالیایان لە ناوبرد بەهۆی خراپی كەوالێتى.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە تەندروستی سلێمانی بە "زەنگنیوز"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە، لە لایەن لیژنەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە، بڕی 10 تۆن بەزالیا و ستریك ئەسید لیمەندۆزی لەناوبرا.

ئەو ئەندازیارەی خۆراك، هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لەدوای ئەوەی كە ئەو مادانە بران بۆ پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت لە پشكنین دەرنەچوون، بۆیە لیژنەكەمان بڕیاریدا سەرجەمی ئەو مادانە لەناو ببرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک