مەلا بەختیار هێرشی كردەوە سەر گۆڕان و بەرپرسەكانی



زەنگنیوز

دوای ئەوەی مەلا بەختیار دۆخی ئێستای پەرلەمانی خستە ئۆباڵی سەرۆكی پەرلەمان، دواتر كەناڵی كەی ئێن ئێن-ی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاپۆرتێكدا، هێرشی كردە سەر مەلا بەختیار و چەند مەلەفێكی هەڵدایە، دواتریش مەلا بەختیار بە وەڵامێكی كورت، وەڵامی تۆمەتەكانی دایەوە.

مەلا بەختیار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەڵێت، دیارە هەرگیز ئامادە نیم، پێڵاوی پێشمەرگایەتی خۆم، لەزەلكاوی ئەو جۆرە وتارە بژەنم. سبەینێ‌ لەسەروتاری چاودێردا، بۆچونم لەمبارەوە، پێچەوانەی ئەو زمانە ئاست نزمە، دەردەبڕم. 

كەی وایە نوسەرانی
K.N.N
چەند كەسێكی راگەیاندنی گۆڕان، زانیاریان لەچەند فەرماندەیەكی دەرون رقاوی یەكێتی، وەرگرتووە.. گوایە، وەڵامی بەندەیان نوسیووە، لەسەر ئەو گوتارەی لەكۆنفرانسی مێری پێشكەشم كرد.
دیارە هەرگیز ئامادە نیم، پێڵاوی پێشمەرگایەتی خۆم، لەزەلكاوی ئەو جۆرە وتارە بژەنم. سبەینێ‌ لەسەروتاری چاودێردا، بۆچونم لەمبارەوە، پێچەوانەی ئەو زمانە ئاست نزمە، دەردەبڕم. لێرەدا تەنها هێندە دەڵێم:
لەشۆڕشدا.. پەرێزم هێندە پاكەو بێباكە.. لەتەواوی ئەرشیفەكانی بەرپرسەكانی ئێستای گۆڕاندا، ناتوانن تاقە روداوێكم لەسەر بكەنە ماڵ، كەماڵی كەسێكم وێران كردبێ‌. ئامادەشم لیژنەیەكی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان، بۆ لێكۆڵینەوە لەهەر روداوێك.. لایان مەبەستە، دروستبكرێ‌ بۆ دەرخستنی راستیەكان. نوسینەكانی حەمەئاوات (گۆڕان)‌و حەمەی حەمەسەعیدو مامۆستا پشكۆش، گەواهییان تیایە لەسەر شەڕەكەی (كانی ژنان- دوای كارەساتی هەكاری). روداوە دڵتەزێنەكەی شەهیدكردنی (جەزای عەلی كاتب)یش، لەكاك (رەفعەتی مەلا- گۆڕان)‌و كاك (وەهاب- گۆڕان)‌و ئاسۆی شێخ نوری‌و حاكم قادرو حاكم عومەرو حەمەی فەرەج بپرسن.. كە ئەو كارەساتە كێ‌ لێی بەرپرسیارە؟ بەڵكو دەتوانم زیاتر لە (200) كەسی زیندوو لەسەر چۆنیەتی شەهیدكردنی شەهید جەزا بهێنمەوە. روداوەكەی (كانی ژنان)ی دەشتی كۆیەش.. خەڵكی گوندەكەو پێشمەرگەكان زۆربەیان ماوون.. كە چۆن كەوتوینەتە بۆسەیان‌و پاشان لەناو ژورێكدا كە هەر منی لێنەبوم، چۆن روداوەكە قەوماوە.
ئەوەی لای من سەیرە.. وتار نوسەكانی گۆڕان، هەڕەشە دەكەن گوایە، ئەگەر دژیان قسە بكەم.. زۆر شتی ترم لەسەر دەڵێن. لەوەڵامی ئەم قسانەدا دەڵێم:
ئەم كەسانە دەیانەوێ‌، نێوان یەكێتی‌و گۆڕان تێكبدەن. قەتیش ناتوانن پەلكێشم بكەن بۆ ئەو پیلانە. بەڵام خۆیان بێمنەت، بێ‌منەت، بێمنەت بن، هەرچی چەواشەكاری هەیە لەسەر من با بیڵێن. رۆژێكیش دێ‌.. وتنی راستیەكان، زیانی بۆ دۆخی سیاسی‌و باری دەرونی خەڵك‌و پەیوەندی یەكێتی‌و گۆڕان نەبێ‌.. هەر هەمووی باسبكەین.. ئەم كاڵفامانە دەبێ‌ بزانن.. خەرمانێك راستی‌و بیرەوەری‌و بڕیاری تایبەتیمان لایە.. هێشتا كاتی بڵاوكردنەوەیان نەهاتووە. چونكە.. بیرەوەری، ئەمانەتی مێژووییە.. مێژوو.. نەك قومارخانەی قومارچیەكان.. ئەی كاڵفامەكان!!
مەلا بەختیار
30/10/2016

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک