زەنگنیوز
لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان و ئاسایشی ڕۆژئاوا، ژمارەیەك چەكداری تیرۆرست دەستگیركراون كە نیازی ئەنجامدانی كردەوەی خۆكوژیان هەبوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی چاودێریان لە سەر چەند كەسێك داناوە كە بە نیازی ئەنجامدانی كردەی تیرۆرستی بون لە شاری سلێمانی، دواتر توانیویانە ئەو تیرۆرستانە كە ژمارەیان 20 كەس بووە دهسگير بكهن و هه و ژمارەیەك لە ئامێر و چەك و كەلوپەلی تەقینەوەیان پێبووە، دەستگیر بكرێن و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیشیان بگیرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو چەكدارانە لە ڕووبەڕووبونەوەیەكدا ژمارەیەكیان لێ كوژراوە و ئەوانی تریش دەستگیركراون، بەنیاز بوون لە پێش هێرشەكەی كەركوك لە شاری سلێمانی كاری خۆكوژی ئەنجام بدەن.
مانگی هەشتی ئەمساڵ، لە دوو بۆسەی چاودێری كردن لە ناوچەی سەنگاو ژمارەیەك تیرۆرست كوژران كە بە هەمان شێوەی بە نیازی كاری خۆكوژی بون لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک