زەنگنیوز
هێزەكانی سوپای عێراق لە لای چەپی موسڵەوە هێرشیان كردووە و نزیكبوونەتەوە لە شارەكە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگنیوز دراوە، هێزەكانی سوپای عێراق شەوی ڕابردوو پێشڕەویان كردووە و لە لای چەپی موسڵەوە نزیكبوونەتەوە لە شارەوانی شارەكە.
لە ئێستادا هێزەكانی سوپای عێراق لە نزیك شارەكە و چەكدارانی داعشیش هیچ ڕووبەڕووبونەوەیان نییە، بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی و جەنگی، داعش لاواز بووە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نییە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک