ئاسۆ فه‌ره‌یدون كێشه‌ی پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ركرد كێ ده‌بێته‌ پارێزگارى سلێمانى



زه‌نگنیوز

بەپێی نوسراوێك كە بڵاوبووەتەوە و وێنەیەكی دەست زەنگنیوز كەوتووە، ئاسۆ فەرەیدون داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە مۆڵەتی پێبدرێت بۆ ماوەی یەك ساڵ.

بەپێی نوسراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە 30ی تشرینی یەكەم بلاوكراوەتەوە، ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری پێشووی سلێمانی، لە پێناو چارەسەركردنی ئەو دۆخەی ئێستا كە توشی سلێمانی بووە، داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردووە بۆ ماوەیە یەك ساڵ مۆڵەتی بێ مووچەی پێبدات.

لە 25ی مانگی ئابی ئەمساڵ، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی لە نێوان یەكێتی و گۆڕان كرا، بەڵام بەهۆی دەرنەكردنی مەوسومی سەرۆكایەتی بۆ هەڤاڵ ئەبوبەكر، نەتوانرا ببێتە پارێزگار و سەردار قادر جێگەی بە وەكالەت كرا، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ كار بە بڕیار و نوسراوەكانی سەردار نەدەكرد و بەوەش كێشە بۆ پارێزگاری سلێمانی دروستبوو.

ماوەی 10 ڕۆژە سەردار قادر، چوەتەوە ماڵەوە و كەلوپەلەكانی تایبەت بەخۆی بردووە، كارەكەی جێ هێشتووە، بۆیە ئێستا سلێمانی بێ پارێزگارە.


ده‌قى نوسراوه‌كه‌ى ئاسۆ فه‌ره‌يدون:



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک