زەنگنیوز
دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە تەواوی شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری بەهۆی چاككردنی هێڵەكانی، ئاوى خواردنهوه ڕاگیرا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تر ئاو نابێت.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە زەنگنیوز-ی ڕاگەیاند، کاری چاكسازی لە هەردوو پڕۆژەی ١و٢ ئاوی دوکان سلێمانی لە٣٠-١٠ دەستی پێکردوە کارکرن لە پڕۆژەی ١ تەواو بوە.
ئامانج جەلال وتیشی "لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو دەستی پێکردۆتەوە بۆ سلێمانی و ناوچەكانی تر، بەڵام کارکردن لە هێڵی دوو بەردەوامە، لە بەرئەوە ٢ڕۆژی تر دابەشکردنی ئاو لەو پڕۆژەیە دەست پێدەکاتەوە".
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری سلێمانی لە هێڵی یەكەم و دووەمی سلێمانی- دوكانەوە و بەشێكیش لە ئاوی سەرچنارە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک