سبەینێ سلێمانی بڕیار دەدات



زەنگنیوز

سبەینێ سێ شەممە، كە بە ڕۆژە گەورەكە ناسراوە، مامۆستایانی شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگنیوز دراوە، لە خۆپیشاندانەكەی سبەینێدا مامۆستایان جارێكی تر بڕیار دەدەن بەردەوام بن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و تا ئەو كاتەی داواكانیان جێبەجێ دەكرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە زەنگنیوز-ی ڕاگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی مامۆستایان بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكات، بەڵام تا ئێستا چارەسەری كۆتایی نییە.

وتیشی "نابێت ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن لە سنوری سلێمانی بوەستێت، دەبێت مامۆستایان بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن".

پێده‌چێت له‌ به‌رامبه‌ر به‌رده‌وام بوونى مامۆستايان له‌ بايكۆت و نه‌چونه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن، سزايه‌كى مامۆستايان بدرێت، له‌ هه‌ر ڕوێكه‌وه‌ بێت.

سبەینێ سێ شەممە، 1-11، لە سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوانی مامۆستایان ئەنجام دەدرێت و دژی جێبەجێ نەكردنی داواكانیان.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک