زەنگنیوز
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نادەین، چونكە دۆخی هەرێمی كوردستان لە خراپیدایە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ زەنگنیوز نێردراوە تێیدا هاتووە "مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نادەین، چونكە لە لایەن هێزی پێشمەرگە لە شەڕدایە دژی داعش لە لایەكی ترەوە دۆخی هەرێم باش نییە.
بۆ / كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / ڕونكردنەوە
هەموو لایەك ئاگادارئەكەینەوە، لەم دۆخەی ئێستادا كە وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت ، كە پێشمەرگە قارەمانەكان لەبەرەی جەنگ و بەرگریدان لەخاك و نیشتمان و كەرامەتی میللەتەكەمان ، ڕۆژانە خوێن لەجەستەی پێشمەرگە ئەچۆڕێ و ( داعش ) بۆ پارسەنگی شكستەكانی لەكەركوك و لێرەو لەوێ هێرش دەكەن و پلانیان هەیە ، بۆیە مۆڵەتمان نەداوە لەم هەلو مەرجەی ئێستادا ، كە ئەو ڕێكخراوو گروپ و دەستانە زۆربەیان فەرمی نین و مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک