حكومەت لەسەر ڕێواز فایەق هاتە دەنگ




زەنگنیوز

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نوسراوێك بە ناوی سەرۆكایەتی دیوان بڵاوكرایەوە گوایە بڕی 682 هەزار دۆلار بۆ پەرلەمانتارێكی یەكێتی خەرج كراوە، حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە دا.

حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، چەند پەیج و ئەكاونتێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، وەك چەند جارێكی دیكە و بەمەبەستی چەواشەكاری، وێنەی نووسراوێكی ساختە و دروستكراویان بڵاو كردۆتەوە كە گوایە لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕی 682 هەزار دۆلار بۆ كڕینی خانوو بۆ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەڕێز خاتوو ڕێواز فایەق خەرج كراوە.

ئاماژەی بە بەوەش كردووە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە ئەم نووسراوە بە تەواوی ساختە و دروستكراوە و لەگەڵ ئەم ڕوونكردنەوەیەدا‌ وێنەیەكی ڕاستەقینەی ئەو نووسراوە بڵاو دەكەینەوە كە هەڵگری هەمان ژمارە و بەروارە و ئیمزای بەڕێز سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی بۆ مەبەستێكی دیكە ئاراستەی فەرمانگەی دادنووسی هەولێر كراوە.

پێشتريش ڕێواز فايه‌ق، ئه‌ندام په‌رله‌مانى يه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕايگه‌ياند، ئه‌و نوسراوه‌ ده‌ستى كه‌سانێكى له‌ پشته‌ كه‌ سه‌ر به‌ باڵى ده‌ستڕۆشتوى ناو يه‌كێتين.

ده‌قى نوسراوه‌كه‌ كه‌ ساخته‌كرابوو:



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک