زەنگنیوز
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە مامۆستایانی سلێمانی پرۆژەیان هەیە بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵ ئەویش بە وەرگرتنی پارە لە خوێندكاران، یەكێتی مامۆستایان لەسەر ئەو بابەتە ڕوونكردنەوە دەدات.
بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەكەینەوە كە پارە لە خوێندكار وەربگیرێت، هیچ پرۆژەیەكی لەوشێوە نیە و ئەمەش هەوڵێكە بۆ ناشرین كردنی پەیامی مامۆستا و هەڵوێستە پڕ بوێریەكانیان.
رونكردنەوەیەك: بۆ ڕای گشتی وسەرجەم مامۆستایان..
بەڕێزان دوای ئەوەی مانگێكە مامۆستایان، لەپێناو بژێوی و پێشێلكردنی مافەكانیان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردوە لەهەریەك لەشارەكانی سلێمانی ،هەڵەبجە،گەرمیان،ڕاپەڕین و شاری كۆیە،، بەئێستاشەوە ئێمەی مامۆستایان سورین لەسەرداواكانمان...
بەداخەوە لەهەمان كاتدا،پروپاگەندە بەناوی مامۆستایانی سەربەرزەوە دەكرێت، كە گوایە پرۆژەیەك هەیە بۆ كۆكردنەوەی بڕێك پارە لەخوێندكاران ولەبەرامبەردا ئێمەش بایكۆت ئەشكێنین...بەپێویستم زانی لەڕێگەی ئەم ڕونكردنەوەیە سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت بكەمەوە ،بەوەی هیچ پرۆژەیەكی لەوشێوە نیە و ئەمەش هەوڵێكە بۆ ناشرین كردنی پەیامی مامۆستا و هەڵوێستە پڕ بوێریەكانیان..
مامۆستایان بایكۆتیان كردوە لەپێناو مافی خۆیان و نەوەكانی داهاتوی وڵات ،چۆن ڕێگە ئەدەین بارگرانی لەسەر خوێندكاران و كەس وكاریان دروست بكرێ ،، هەقی ئێمە لای حكومەتێكە كە هەست بە بەرپرسیارێتی ناكات بەرامبەر هاوڵاتیەكانی ،حكومەتێك كە پرۆسەی پەروەردە و ژیانی مامۆستایانی بەلاوە گرنگ نیە...مامۆستایان زۆر لەوە گەورەترن، كە بەخێر و سەدەقەو پارەكۆكردنەوە بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن ،ئەوانەی ئەم پڕوپاگەندانە دەكەن، مەبەستیان لەكەداركردنی هەڵوێستەكانی مامۆستایانە،، ئێمەی مامۆستایان جەخت ئەكەینەوە لەگەڵ ئازاری میلەتی خۆمان ئەژین و نابینە بارگرانی،،،بەڵكو داوای ئێمە لەپێناو ژیانێكی سەربەرزانەیە دژی ناعەدالەتی و بەتاڵانبردنی سامانی وڵات.،دژی حكومەتێكە كە بەئێستاشەوە نابەرپرسانە مامەڵە دەكات.
بەرهەم مستەفا
ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.
30/10/2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک