سبەینێ باران بارین لە هەرێم لە دەست پێدەكات


زەنگنیوز

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمانی هەرسێ پارێزگای هەرێم هەور و باراناوی دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە وێنەیەكی بە "زەنگنیوز" دراوە هاتوو "سبەینێ دوو شەممە، لە هەر سێ پارێزگای هەرێم ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاویەكان و لە دهۆكیش باران لە ناوچەكان دەبارێت".

ئاماژە بەوەش كراوە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 28 و لە سلێمانی 28 و لە دهۆك 21 پلە دەبێت، خێرایی با لە هەولێر ودهۆك لە نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر و لە سلێمانی 10 بۆ 25 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

كەش‌و هەوای سبەینێ دوو شەممە:


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک