ئەگەر دەتەوێ بزانی كێ لە لیستی هاوڕێیەتی فەیسبووك دیلێتی كردووی، ئێستا ئەمە ئاسانە لە ڕێگەی بەڕنامەی (who deleted me) دەتوانی ئەمە بزانی.
ئەم بەڕنامەیە تەنها ئەو كەسانەت بۆ ئاشكرا ناكات كە تۆیان لە لیستی هاوڕێیەتی سڕیوەتەوە، ئەوانەشت بۆ ئاشكرا دەكات كە ئەكاونتی خۆیان وەستاندووە و ئەو هاوڕێیانەی زیادت كردوون و ئەوانەی دیلێتت كردوون و لیستێكت دەداتێ بەناوی هەموو ئەو هاوڕێیانەت كە دوایین جار لە فەیسبووك بەدیار كەوتوون.

لە رێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە، دەتوانی كار بەم بەڕنامەیە بكەی:
– لە رێگەی داگرتن لە سەر (current friends) بەڕنامەكە دادەبەزێت.
– دوای جێگیركردن، بەڕنامەكە پەیجێکی نوێی فەیسبووك دەکاتەوە. ئەمە پێویستی بەكەمێك ئارامی هەیە تا زانیاریەكان كۆدەكاتەوە.
– پێش جێگیركردنی بەڕنامەكە، هاوڕێكانت بۆ ئاشكرا ناكات كە تۆیان دیلێت كردووە.
– بۆ ئەوەی بزانی كێ دیلێتی كردویت، پەنجە لە سەر ئایكۆنەكە دابگرە تا پەیچی بەرنامەكە دەردەكەوێت، چاوەڕێ بە تا پشكنێنێكی تەواودەكات، پاشان ئەنجامەكانت بۆ دەردەكەوێت.
لە مالپەرى زانیارى وەرگیراوە….
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک