زەنگنیوز
پەرلەمانتارێكی گۆڕان ئاشكرای دەكات، شروبێكی منداڵان لە نەخۆشخانەكانی هەولێر بڵاوبوەتەوە مەترسیدارە و مێرووی تێدایە.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی ئاشكراكردووە و دەڵێت، یەكێك لە ناشرینترین بازرگانیەكانی ئەم وڵاتە، بازرگانی دەرمانە، هەندێك سیاسی خەریكی بازرگانی دەرمانن لە پێناوی ئەوەی كە پارەیان دەستكەوێت پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن، دەرمانی خراپ و بێكوالێتی.
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەش كردووە، شروبێكی منداڵان لە نەخۆشخانەكانی هەولێر بڵاوبوەتەوە، كۆمپانیایەكی سلێمانی هێناویەتی و شروبەكە مێروی تێدایە، ئەوەشی بە شتێكی مەترسیدار ناوهێناوە.
باسی لەوەش كردووە، دەترسم وەزیری تەندروستی بەرپرسەكانی حكومەتەكەی وەك بابەتی دەرزی ئاڤاستینەكە كە خەڵكی كوێركرد، دایپۆشێت ولە پارەی نەوت ٧ ملیۆن دۆلاری دیكە بدەنە نەخۆشەكان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک