زەنگنیوز
لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی لە بەدواداچونێكی ژمارەیەك نەخۆشخانەی شەوانە ڕۆژیان داخست بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و دەرمانی بێ كەوالێتی.
لیژنەكانی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماووەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەریەكە لە نەخۆشخانەكانی شەوانە ڕۆژی هەواری شار، بەختیاری، سەروەری، شیفا، هەروەها لەگەڵ كومەڵگەی پزیشكی پاك لە گەڕەكی بەكرەجۆ، داخست بەهۆی نەبونی مەرجەكانەوە.
ئەو نەخۆشخانانە بەهۆی نەبونی مۆڵەت و پێدانی دەرمانی ماوە بەسەرچو و بێ كوالێتی داخراون، هەروەها سزای ئاگاداركردنەوە درا بە بەشی نەشتەرگەری سەنتەری نەشتەرگەری هەتوان و تاقیگەی ددان لە سەنتەری ددانی دێنت، لەبەر پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک