شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران بەردەوام لە كەمئەندام بوونی هاوڵاتیان



زەنگنیوز

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی كوردپا، لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا، ٣٢٠كەس لە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەكانی نێوان شەڕی ئێران و عێراق كەمئەندام بوون.

زۆربەی ئەو كەسانە كە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە تووشی كەمئەندامی بوون، خەڵكی گوندەكان، قوتابیان و كۆڵبەران لە كوردستان بوون، شەڕی عێراق و ئێران لە سەرەتای 80كاتی سەدەی ڕابردوو دەستی پێكرد تا كۆتایی ئەو ساڵانە بەردەوام بوو.

كەمئەندام بوونی ئەو ژمارەیە لە هاووڵاتیانی كورد بە درێژایی ٤٣٠ كیلۆمێتر سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا، ڕوویداوە.

پارێزگای ئیلام بە بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو، ٥٧ هەزار كەسیان لە پارێزگای ئیلام بۆ پێشگرتن لە ڕووداوی تەقینەوەی مین بارهێناوە.

هەروەها ناوبراو بە ئاماژە كردن بە بریندار بوونی ١٢ كەس لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێنج هەزار هێكتار لە زەوییە پاككراوەكان لە مین، سەر لەنوێ پشكنینیان پێدا دەكرێتەوە.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی پاككردنەوەی مین لە زۆربەی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات، ماوە ماوە گوێبیستی تەقینەوەی مین و كەرەستە جەنگییەكان دەبن، كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنیی لێ دەكەوێتەوە.

چالاكانی مافی مرۆڤ بە بەردەوامی دووپاتی دەكەنەوە كە؛ بەرپرسایەتی تەواوی ڕووداوە مرۆییەكان بە پێی ستاندارە نێونەتەوەییەكان و تەوای پەسند كراوە نێوخۆییەكانی ناوەندی میللی مین لە وڵات، لە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری و ناوەندی كۆكردنەوەی مین لە ئێراندایە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک