زەنگ
مەفرەزەكانی سەر بە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر 11 ئامێری بیرهەڵكەندنی نایاسایی.
هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە چەند دەرچونێکی مەیدانیاندا بۆ ناو شاری سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك لە ئامێری بیرهەڵكەندن.
هێمن ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئامێرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و چوارتا و ماوەت و قەرەداغ بووە و 11 ئامێری بیرهەڵكەندی سوری بوون كە نایاساین.
وتیشی "ئامێرە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی لیژنەی دەستبەسەرداگرتن و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی کراونەتەوە".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک