هاوڵاتیانی سلێمانی چەكیان پێ دەگیرێت



زەنگ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لە ماوەی تەنها یەك مانگی ڕابردوو 20 چەكی جۆری تاپڕ و دەمانچە و كڵاشینكۆفیان بە هاوڵاتیان گرتووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو، چون بە هانای 365 هاوڵاتی، هەروەها توانیویانە 34 سواڵكەر لە ناو شارەكە دەستگیر بكەن.

سەركەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا 17 دەمانچە كە بە نایاسایی بە هاوڵاتیان بوە دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها 2 كڵاشینكۆف و یەك چەكی جۆری تاپڕ.

وتیشی "32 حاڵەتی هاوكاریكردنی هاوڵاتیان، لەگەڵ دۆزینەوەی 9 منداڵی نێوجەوانان هەبووە". 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک