دەمیرتاش و یوكسەكداغ جیاكرانەوە



زەنگ

ئاژانسە توركییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، توركیا سەلاحەدین دەمیرتاش دەگوازێتەوە بۆ زیندانی ئەدیرنا لە باكوری ڕۆژئاوای وڵاتەكە، يوكسه‌كداغيش بۆ زيندانيه‌كى ديكه‌.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا بڵاویكردووەتەوە، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، گوازراوەتەوە بۆ گرتوخانەی ئەدیرنا لە باكوری ڕۆژئاوای توركیا.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو گرتوخانەیە لە ڕووی ئاسایشەوە لە بەرزترین ئاستدایە، فیگەن یوكسەكداغ بۆ زیندانیەكی دیكە لە شاری كۆجەلی باكوری ڕۆژئاوا گوازراوەتەوە.

له‌ دواى ده‌ستگيركردنى هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په‌ و 11 په‌رله‌مانتار، موراد قه‌ره‌يلان ڕايگه‌ياند، بێده‌نگ نابين و به‌ زوترين كات وه‌ڵاممان ده‌بێت.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک