زەنگ
سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە لایەن مەسعود بارزانی و سەرۆكی حكومەت پێشوازی لێكراوە.
كەمێك پێش ئێستا، كاتژمێر 9ی شەو، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لە لایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگ دراون، سەردانەكەی عەبادی لە بارەی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ و ئەنجامەكانی قۆناغی یەكەمی ئەو شەڕە هاتوەتە هەولێر.
هەروەها، بڕیارە ئەمشەو عەبادی و بارزانی، كۆببنەوە لە بارەی شەڕی موسڵ.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک