زهنگ
هەموومان ئەوە دەزانین كە جگەرە لە هیچ ڕوویەكیەوە تەندروست نیە و هەمیشە زیان بەو كەسە دەگەیەنێت كە دەیكێشێت،
زۆرترین كاتەكان چەند حاڵەت و نەخۆشیەك بەهۆی جگەرەوە دووچاری كەسەكە دەبێتەوە.
1: ئاوی سپی چاو(ئاوی مرواری): 40 لە سەدی ئەوكەسانەی جگەرە دەكێشن دووچاری ئاوی سپی چاوو دەبنەوە كە ئەگەر بێت و چارەسەر نەكرێت بەرەو نابینایی دەروات.
2: چرچ و لۆچی: بەكارهیێنەرانی جگەرە پرۆتینی ناسكی پێست لەدەست دەدەن و كەمبوونەوەی ڤیتامین a ئەكەش وا دەكات پێست ووشك بێتەوە و پاشان چرچ بیێت و جوانیەكەی نەمێنێت.
3: كەمبوونەوەی بیستن: تاكی جگەرەكێش دووبەرامبەر لە كەسانی ئاسایی دووچاری هەوكردنی گوێچكە دەبنەوە.
4: ناشرین بوونی ددانەكان: هەمیشە جگەرە دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەكان و ناشرین بوونیان.
5: نەخۆشیەكانی دلڕ: هەمیشە نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن هۆكارە سەرەكیەكەی بەهۆی جگەرەوەیە كە زۆرجار بەرەو سەكتەی دەبات .
6:برینی گەدە: بەهۆی جگەرەوە زیاتر بەكتریا دەچێتە ناو گەدەوە و هەندێجار برین یا هەوكردن دروست دەبێت .
7: گۆڕینی ڕەنگی نینۆكەكان: بوونی قەتران لە جگەرە وادەكات لەگەڵ زیاتر بەكارهێنانی جگەرە دوكەڵەكەی ڕەنگی نینۆك و پەنجەكان دەگۆڕێت بەرەو قاوەیی
8: شێرپەنجەی ڕەحم و خراپ بوونی مناڵ: لە دەورانی دوگیانیدا جگەرەكێشان زۆر زەرەرمەند دەبێت بۆ ڕەحم هەندێجار دەیكات بە شێرپەنجە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی مناڵێكە ناتەندروست و بەدخۆراك درست دەبێت
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک