180 كۆمپانیا هاتونەتە سلێمانی



زەنگ

بەمەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، 180 كۆمپانیا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كردووە.

ئازاد شمقار، وتەبێژی پێشانگاكە بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 14ی تشرینی دووەم، دوانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە ناوچەی تاسڵوجە كرایەوە.

ئازاد شمقار ئەوەشی خستەڕوو، 180 كۆمپانیا بەشداری ئەو پێشانگایەیان كردووە زیاتر لە پێشانگاكەی ساڵی ڕابردوو كە كرایەوە، لەو كۆمپانیایانەی بەشداریان كردووە، لە 19 وڵاتی جیهانیەوە هاتونەتە سلێمانی.

وتیشی "پێشانگاكە ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانجمانە كەلوپەل و خۆراكەكان بە نرخێكی هەرزان بدرێتە هاوڵاتیان".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک