زهنگ
ئەو پیاوەی تەواوی ژیانی بۆ چارەسەری شكاوی ئێسك و هاوڵاتیان تەرخانكردبوو، شەوی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە كۆچی دوایی كرد، به ڕۆشتی ئهو پیاوه، ئازاری شكاویهكان زیاتر دهبێت.
وەستا مەحمود، ئەو پیاوەی ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان كەسێك ئازارێك بەر ئێسكێكی كەوتەبێت یان، قاچ و دەستی و باڵی شكابێت و لە جێ چوبێت، ناوی بیستووە، ئەو لە ماوەی ژیانی خۆیدا خزمەتی هەزارەها هاوڵاتی كردووە لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە هاوڵاتیان دەرۆشتنە لای.
وەستا مەحمود، هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دانابوو، ئەو ڕۆژانە لە دوكانەكەی خۆی لە شاری هەڵەبجە دادەنیشت، بەبێ گوێدانە ماندوبون و بەبێ هیچ مەبەستێك، چارەسەری ئەو كەسانەی دەكرد كە شكاویان توشبوبوو، ئەو پیاوەی كە خزمەتی ئێسكی هەزارەها هاوڵاتی لە ژن و پیاو و پیر و گەنج و منداڵ، ئەو چارەسەری منداڵێكی تەمەن 3 مانگ و تازە لە دایكبوشی دەكرد.
ئەو پیاوە، سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیان لە كاتی شكاوی ڕاستەوخۆ دەڕۆشتنە لای بۆ وەرگرتنی چارەسەر، تەنانەت بەشی هەرەزۆری ئەوانەشی لە نەخۆشخانەكان چارەسەریان وەردەگرت، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دەڕۆشتنەوە لای ئەو پیاوە، ئەو پیاوەی خزمەتی هەزارەها مرۆڤایەتی كردووە، ئێستا ڕۆشتوەو خزمەتێك و ناوێكی گەورەی لە دوای خۆی جێ هێشت.
تۆڕی هەواڵی زەنگ وەك وەفایەك نازناوی "هاوڕێی ئێسكەكان" دەخاتە پاڵ ئەو پیاوە، بە ڕۆشتنی وەستا مەحمود، تەنها ئازار بە ئەوانە ناگات كە لەمەودوا توشی شكانی ئێسك دەبن، بەڵكو ئازار بەوانەش دەگاتەوە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان چارەسەریان وەرگرتووە، ئازار بە تەواوی ئەوانە گەشت كە ناوی ئەو پیاوەیان بیستووە، لە دوای ئەو دەبێت، هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور وێڵی دوای جەڕاح و گیرۆدەی دەستی شكاوی و ژانی چارەسەرێكی بێ كۆتای بن.
وەستا مەحمود، چارهسهری ههموو كهسێكی دەكرد كە دەڕۆشتە لای، بەڵام چارەسەری كەسێكی نەدەكرد كە ئەگەر ڕەگەزی مێ بووایە و بە تەنها بڕۆشتایە بۆلای، ئەو بەردەوام دەیوت، ئەو كەسەی كە دەچێت بۆ ئەوەی چارەسەری بكات، ئەبێت كەسێكی تری لەگەڵ بێت، بۆ دڵنیابوون.
ئێستا وەستا مەحمودی جەڕاح، شوێنەكەی خۆی جێ هێشتووە، لە ئەمڕۆوە، دوكانەكەی بێ وەستایە، وەك ڕۆژانی تر نەخۆشەكان دەچنەوە بەردەم دوكانەكەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام وەك ڕۆژانی تر دەبێت بچنە پرسەكەیە و لە بری چارەسەر، ئازاری زیاتر بۆ خۆیان و فاتیحە بۆ ئەو پیاوە بخوێنن.
خزمەتەكەی وەستا مەحموود تەواوی ناوچەكانی گرتبووەوە، ئەو بەبێ جیاوازی چارەسەری هاوڵاتیانی دەكرد، لە دوای مردنی، تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان پڕبوون لە وێنەی ئەو، هەموان بە داخ بوون بۆ ڕۆشتنی ئەو پیاوە.
وەستا مەحمود، خەڵكی گوندی بەلخەی سەر بە ناحییەی بیارە بوو لە پارێزگای هەڵەبجە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک