ئەم ژنەی سلێمانی بانگهێشتان دەكات



زەنگ

بەمەبەستی پەیداكرنی بژێوی ژیان و شانبەشانی پیاوان، زۆرن ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی ژیان بوونەتەوە و كار دەكەن، لە شاری سلێمانیش خاتونێكی دەست ڕەنگین چێشتخانەیەكی كردووەتەوە.

تارا عه‌بدوڵا، خاوەنی چێشتخانەی خاتوو تارا بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو كاتێك هەستی كردووە دۆخی دارایی باش نەبووە، بۆ ئەوەی شانبەشانی مێردەكەی ڕووبەڕووی سەختی ژیان بێتەوە، چێشتخانەیەكی داناوە و سەرجەم خواردنە كوردەوارییەكان پێشكەشی هاوڵاتیان دەكات.

ئەو خاتوونە باس لەوەش دەكات، لە چێشتخانەكەیدا چوار ژن ئیش دەكەن و خواردنەكان ئامادە دەكەن، خۆشی سەر پەرشتی ئیشەكان دەكات، بە نیازیشە لە داهاتوودا شوێنەكەی فراوان بكات.

دەشڵێت، ئێستا چێشتخانەكەی بەرامبەر نەخۆشخانەی شۆڕشی ددانە لة سلێمانى، ڕۆژانە كاتژمێر شەشی بەیانی بۆ 11ی شەو كراوەیە، نرخەكانیشیان گونجاوە و ڕەچاوی دۆخی ئێستای هاولاتیانیان كردووە.

تارا دەڵێت، هاوسەرەكەی هونەرمەندە و لەم كارەدا زۆری هاوكاری كردووە، بەبێ گوێدانە ماندوبون ئیشەكانی دەكات و لەگەڵ خۆشیدا كوڕێكی ئیش دەكات و خواردنیش ڕەوانەی ماڵان دەكەن.

وێنه‌كان بكه‌ره‌وه‌:













بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک