زەنگ
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا 80 هەزار هاوڵاتی موسڵ ئاوارە بوون.
دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ڕۆژانه دووهه‌زار كه‌س له موسڵه‌وه ئاواره‌ده‌بن.
دەرباز محەمەد ئەوەشی خستوەتەڕوو، له 40 ڕۆژی ڕابردوودا 80 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره بوون و 9 هه‌زار خێزانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ئازاد كراون.
لە 17ی مانگی تشرینی یەكەم، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ دەستی پێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک